وتەبێژی كۆمسیۆن: ئەنجومەنی كۆمسیاران دەنگ لەسەر هەنگاوەكانی داهاتوو دەدات
عیراق 03:18 PM - 2025-04-09
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
پاش بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش دەڵێت: "كۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەی دیاریكراودا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبەرێت و ئەنجومەنی كۆمسیارانیش دەنگ لەسەر هەنگاوەكانی داهاتوو دەدات".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستیپێكردووەو ئەنجومەنی باڵای كۆمسیارانیش بۆ دەنگدان لەسەر هەنگاوی دوای نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری كۆدەبێتەوە".
"كۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكردووە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبەرێت" جومانە غەلای وایوت.
راشیگەیاند: "وادەی هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دیاری دەكرێت، بەمەرجێك ئەم وادەیە لە 45 رۆژ كەمتر نەبێت لەكۆتایی هاتنی خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران".
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ 9-4-2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامداو تێیدا وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەردراو رۆژی11-11-2025 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا.
لە ئێستادا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە خولی پێنجەمیدایە كەلە 10-10-2021 هەڵبژاردنی بۆ كراوەو بە هەڵبژاردنی 329 ئەندام لە 9-1-2022 یەكەم دانیشتنی ئەنجام داوە، كە ئێستا ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنەكە بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

