کۆمپانیایەکی بەریتانی هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت
کوردستان 08:33 PM - 2025-04-01
ميدياكان
کۆمپانیای بی پی بەریتانی
کۆمپانیای بی پی بەریتانی ئاشکرای دەکات یەدەگی نەوتی کەرکوک پێنج ملیار بەرمیلە و بەمزووانە لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە دەست بە وەبەرهێنان دەکاتەوە، ئەویش لەدوا ئیمزا کردنی گرێبەستەکەیان لەگەڵ حکومەتی عیراق و رایدەگەیەنێت: "هەزاران هەلی کاریش لە کەرکوک دەڕەخسێنن".
بەگوێرەی ئەو گرێبەستی کۆمپانیا بەریتانی کە لەگەڵ حکومەتی عيراق کە ئێستا لە قۆناغی یەکەمدایە، کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی نەوت و غاز بە بڕی زیاتر لە 3 ملیار بەرمیل نەوت دەگرێتەوە .
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵانی 2014 تاوەکو 2017 بەهۆی شەڕی داعشەوە گرێبەستی کارکردنی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دواخست .
وەزارەتی نەوتی عيراق وردەکاری رێکەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای BP بەریتانی بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: "بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو چوار کێڵگەیە بۆ 420 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە بەرزدەبێتەوە و ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 25 ساڵەو دەکرێت دوای ئەو ماوەیە بۆ پێنج ساڵی دیکەش درێژبکرێتەوە".
بەپێی گرێبەستەکە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری کێڵگەکان دەرەخسێندرێت .
لە گرێبەستەکەدا هاتووە کە 85% کادرو کارمەندانی کۆمپانیاکە عیراقی دەبن، بەمەش هەزاران هەلی کار دەرخسێنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا ناوخۆییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

