زیاتر لە 1500 بازرگانی مادەی هۆشبەر لەعیراق دەستگیر دەكرێن
عیراق 08:05 PM - 2025-03-28
ميدياكان
مادەی هۆشبەر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان رایدەگەیەنێت: "1563 بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە عیراق دەستگیر دەكرێن كە 1365 بازرگانیان ناوخۆیی و 194 بازرگانیان نێودەوڵەتین".
حسێن یوسف تەمیمی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت: "لە سێ مانگی ئەمساڵ دا دەستیان بەسەر 2 تۆن و 156 كگم مادەی هۆشبەردا گرتوەو 194 بازرگانی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و 1365 بازرگانی مادەی هۆشبەری ناوخۆیی دەستگیركراون".
"گورزی كوشندە لەتۆڕی بازرگانی مادە ھۆشبەرەكان دەدرێت لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش و رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بۆ بەرگرتن لە گواستنەوەو بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەر لەعیراق" تەمیمی وایوت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمڕۆ ئەو زانیارییانەی ئاشكراكرد و تەئكید دەكاتەوە كە بەشێوازێكی پێشكەوتوو چاودێری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەكەن و سەرچاوەكانی ئەم مادانە وشك دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

