ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: سبەینێ مژدەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رادەگەیەنین
کوردستان 11:40 PM - 2025-03-24
PUKMEDIA
هەڵەبجە
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كۆدەبێتەوەو ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "فراسكیۆنەكەمان هەوڵی تەواوەتی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە داوەو ئیمزای بۆ كۆكردووەتەوە و سبەینێ مژدەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رادەگەیەنین".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سبەینێ سێ شەممە 25-3-2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەبێت".
"فراکسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تێپەراندنی ئەم بڕگەیەو دەنگدان لەسەری هەوڵی تەواوەتی داوەو ئیمزای بۆ كۆكردووەتەوە، بۆیە ئومێدەوارین سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان پشتیوانمانبن" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "پێشبینی دەكەین دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە ئەنجامی باشی هەبێت، چونكە بۆ هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكانەو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕاو یەكگرتوون لەسەری".
هاوكات چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە داوامان لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و جێگرەكانی كرد كە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوەو سبەینێ مژدە بەخەڵكی هەڵەبجە دەدەین هەڵەبجە دەبێتە 19 هەمین پارێزگای عیراق و چوارەمین پارێزگای كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

