فەرامۆشی هەڵەبجە
بیروڕا 10:43 AM - 2025-03-16
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
تەم ئاسمانی هەڵەبجە و ئاسمانی نیشتمان و ئاسمانی دیتنیشی گرتووە. دڵ حەزینە وێرای دوورکەوتنەوەی ئازارەکە بەقەدەر ئەم سیوحەوت ساڵە. کورتە پەژارە نییە، سێینەی پەژارەیە و سەدان فەسڵ و پێچەلپێچی تیایە. دڵ خەمینە نەک هەر لە بەر قوربانییەکان ، بەڵکە لەبەر ئەوەی زیندووەکان سەکی دڵنیاییان وەرنەگرتووە. دڵ خەمینە چونکە کبریامان هەروا بریندارە ، ئەم هاوبەشە دڵرەقە داوای لێبۆردنێکی درۆزنانەشمان پێ رەوا نابینێ. فریومان نادا و نامانخەڵەتێنێ بە دوو قسەی بەنجساز، ئەگەرچی وا باوە زۆری خەڵەتاندووین. دڵ حەزینە و چاو بێ تینە چونکە خۆرازیبوونمان رووشاوە و پێمان ناڵێن خوا سەبوریت بدات.
ئەم برینە وازناهێنێ و دەست لەهەوکردن و هەڵدانەوە هەڵناگرێ و ئێمەش، بەراشکاوی بیڵێین، هێشتا توانای تۆڵە و تاقەتی بەرپەرچدانەوەمان کزە. هێشتا برینەکان باڵابەرزترن لە بیرکردنەوەکان. هێشتا بۆنی کیمیاوییەکە تیژترە لە مێخەکی ئەمەل و عەمەل .
سەبری هەڵەبجەیە وهیچ شتێک سەبوریمان ناداتەوە، قەرەبوومان ناکاتەوەو دڵمان ناداتەوە. دڵدانەوە و فەرامۆشی فەرەنجیەکی کورتە و وەبەرمان ناکا و بەتانی و یەتاخێکی دڕاوو شەپرێوە قاچی ئەم ئازارە درێژەی پێ داناپۆشێ و کورتی دێنێ.
هەڵەبجە تۆ برینمانی و لەبیرمانی، تۆ خۆشەویست و یارمانی و لە یادمانی، پبەڵام رۆژەکان ئەوەندە زبرن و شەوەکان ئەوەندە زویرن کارێکی کردووە زۆری پەژارەی دەورانی بەعسی شۆڤێنی بزرن،. .. ونن و لاپەڕە دڕاون.
تەم ئاسمانی هەڵەبجە و خەم ئاسمانی کوردستانی خوێنین کردووە. شەرم لەولاوە گیربخوات.
کەس لێبۆردن و پەردۆنی لەسەر زمان نییە و کۆمپانیاکانی چەکسازیش پێناچێ لەبەر خاتری شارەزوور هیچ چەکێک لە بازاڕ بکێشنەوە و هیچ سێوێک پێشخواردنی بۆ دڵدانەوە بشۆنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

