سەرۆک بافڵ: دوور لە دروشم، هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەڵەبجە
کوردستان 08:59 AM - 2025-03-16
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ
چەند وێنەیەکی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت:"دوور لە دروشم، هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەڵەبجە"
دەقی پەیەماکەی سەرۆک بافڵ:
هەمیشە دەست لەسەر سنگ، هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی.
هەڵەبجە بۆ ئێمە هێمای قوربانی و مەزڵومیەتی گەلەکەمانە، دوای ٣٧ ساڵ لە جینۆسایدکردن و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی هەمیشە زیندوو، تاوەکو ئێستا ئاسەوار و کاریگەرییە خراپەکانی بەسەر خەڵک و خاکی شارەکەوە ماوە.
ئێمە لە ئازاری کەسوکارەکانمان، داواکاری و خواستەکانیان لە هەڵەبجەی سەربەرز تێدەگەین، بۆیە لەگەڵ هەموو گلەیی و پێویستییەکانیاندام و لە پێشەوەی بەرگری لە مافەکانتان و پارێزەری راستەقینەشتان دەبم بۆ هێنانەدییان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشانە لە رێگای نوێنەرەکانی لە ناوەندەکانی دەسەڵات و یاسادانان وەک هەمیشە بێ درێغیکردن بۆ پرسی هەڵەبجە کاردەکات و بەردەوام لە هەوڵدا دەبین تا خزمەتی شاری شەهیدان و خەڵکە خۆشەویستەکەی بکەین، ئەمەش ئەرکە لەسەرشانی هەموو یەکێتییەک کە خزمەتکاری هەڵەبجە بێت.
ئیتر کاتی هاتووە دوور لە دروشم، هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەڵەبجە و بە یەک دەست هەموومان بە پرۆژەیەکی نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان، و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە ناوچەکە.
ئەرکی حکومەتیشە خزمەتکردنی هەڵەبجە و ئاوەڕدانەوەی زیاتر لە شارەکە بکاتە ئەولەویەتی کارکردنی و بودجە و شایستەی دارایی پێویست دابینبکات کە لە ئاست گەورەیی هەڵەبجەدا بێت.
سڵاوی وەفاداریمان بۆ گیانی پاک و نەمری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، سەربەرزی بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

