حکومەتی هەرێم: ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پشوونیە
کوردستان 12:51 PM - 2025-03-15
PUKMEDIA
هەڵەبجە
هەرچەندە لە
عیراق بەهۆی کیمیارابارن کردنی هەلبەجەوە رۆژی 16ی3 کە سبەینێ دەکات کراوەتە پشووی
رەسمی،بەڵام حکومەتی هەرێم دەڵێت:"پشووەکە لە پارێزگاکانی هەرێم ناگرێتەوە".
حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات
پشووەکانی ساڵ دیاریکراون و هیچ گۆڕانکارییەک لە پشووە رەسمییەکاندا ناکرێت.
ئەم راگەیەندراوەی
حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، کە لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتیەوە لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق داوا کرابوو بۆ رێزلێنان
لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سەرجەم عیراق بکرێتە پشوو، لەو
چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا کە رۆژی 16ی3 هەموو ساڵێک لە عیراق پشووی رەسمی بێت.
لە راگەیەندراوەکەی
حکومەتی هەرێمدا هاتووە:" لە كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە رەسمییەکان
لە ساڵنامەی رەسمی حكومەتدا دیاری كراوە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك
خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان
بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات".
بەپێی
راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم بێت، ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە کە پێشتر پشووی
رەسمی نەبووە، لە ئەمساڵیشدا ئەو رۆژە ناکرێتە پشوو.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، رۆژی 10ی3ی2025، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لە
ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی 16ی3ی2025، لە دامودەزگاکانی عێراق دەبێتە پشووی رەسمی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

