قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد لە هەڵەبجە دادەنێت
کوردستان 11:13 AM - 2025-03-15
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران
دانانی بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد
لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکوەزیران بە یاوەری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەدی دانا.
پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەکی ستراتیژییە لە ناوچەکەدا و پارێزگای
هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە، درێژی پردەکە ٦٠٠ مەتر دەبێت و بە
گوژمەی نزیکەی ٢٧ ملیارد دینار لەماوەی ٩٠٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
هەر لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی
سایلۆی هەڵەبجەی بەسەر کردەوە و بە دواداچوونی کرد بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی
کارەکانی پڕۆژەکە، کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا
بەردی بناغەکەی دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، دانا
عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وتارێکی لەبارەی پرۆژە
خزمەتگوزارییەکانی هەڵەبجە پێشکەشکرد و رایگەیاند:" سبەینێ ساڵیادی کیمیابارانکردنی
هەڵەبجەیە، لێرەوە سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدان دادەنەوێنم و هیوادارم زیاتر
خزمەتی خەڵکی ئەم شارە قوربانیدەرە بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم پرۆژەیە یەکێکە لەداواکارییەکانی
دانیشتوانی هەڵەبجە و رێگایەکی دیکە بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکاتەوە، ئومێدەوارم لەم
دۆخە داراییەدا بتوانین خزمەتی زیاتری هەڵەبجە بکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

