یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:14 AM - 2025-03-14
PUKMEDIA
شاری دهۆک
لەدوای چەندین رۆژ لەبەردەوامی راپەڕین وەك زۆربەی شارو شارۆچكەكانی
كوردستان، لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆداو لەساڵی 1991، خەڵكی شاری دهۆك بە قارەمانێتی
هیزەكانی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەپێش هێزەكانی تر گەیشتنە شارەكە،
لەدژی رژێمی پێشووی عیراق راپەڕین و توانیان لەماوەیەكی كەمدا شارەكە لەڕژێمی
بەعس پاكبكەنەوەو بە تەواوی ئازادی بكەن.
مامۆستا نازم عومەر دەباغ پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی بە سایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"كاتێك راپەڕینی ساڵی 1991 لەدەڤەری رانییەوە دەستیپێكرد، هێزەكان بوون بە
دوو بەشەوە بەشێكیان بەرەو هەولێرو بەشێكیشان بەرەو قۆڵی شێخان، من بەر قۆڵی شێخان
كەوتم و توانیم پێش سەرجەم هێزەكانی تر نزیكی سەعات 2:00 ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ
هاوسەنگەرەكانم بگەمە ناو دهۆك، خەڵك راپەڕین و دوای چەند سەعاتێك لەلایەن
هێزەكانی ترەوە هاوكاری كراین".
یەكێتی یەكەم هێز بوو گەیشتە شاری دهۆك
"كاتێك
بروسكەمان نارد بۆ نەوشیروان مستەفا و پێمان وت ئێمە وەكو یەكەم هێز چوینەتە ناو
شاری دهۆكەوە، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ مەسعود بارزانی لەقاسمەڕەش پێكەوە بوون و
مەسعود بارزانی بە نەوشیروان مستەفای وتبوو هێزەكەی تۆ رێگەكەیان كورت
كردووەتەوە"، مامۆستا نازم وایوت.
بەرەبەیانی 14ی ئادار راپەڕین لە گەڕەكی بەرۆشكی دەستیپێكردو هێزە
پارتیزانەكان چوونە ناو دهۆك و لەگەڵ جەماوەردا دەستیان بەسەر دامودەزگا سەربازی و
ئەمنییەكاندا گرت.
هێزەكانی یەكێتی گەیشتنە ناو دهۆك
رێكخستنە نهێنییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەماهەنگییەكی
توندوتۆڵیان لەگەڵ پێشمەرگە پارتیزانەكان دروستكردبوو كە ئەوەش لە ئەنجامدا بووە
هۆی ئەوەی رۆڵێكی كارا لە شەڕەكانی ناو دهۆكدا بگێڕن.
پاش كۆنترۆڵكردنی تەواوی دهۆك مامۆستا نازم عومەر دەباغ بروسكە بۆ
نەوشیروان مستەفا دەكات، كە هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتوونەتە ناو
دهۆك و رۆژی دواتریش هێزەكانی پارتی لەلای فایدەوە دەچنە ناو شاری دهۆك.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو،
چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنراو راپەڕین
دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەرین لە
سەعاتی سفرداو ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین
بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكردو
راپەڕین سەریهەڵدا.
سەرچاوەكان:
-پانۆرامای
راپەڕین 1991
-راپەڕینی ئاداری 1991 لە باشوری كوردستان
-بروسكەنامە
-تۆڕی پەیوەندییەكانی پێشمەرگە لەشاخ (سندوقە رەشەكەی پێشمەرگە)
-ئەرشیفی PUKMEDIA (خەڵكی
دهۆك بە قارەمانێتی هیزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی لەدژی رژێم راپەڕین)
PUKMEDIA
دەقی نامەكەی مەسعود بارزانی كە لەوەڵامی
نامەیەكی نەوشیروان مستەفادا رازیبوونی خۆی بۆ دیاریكردنی مامۆستا نازم عومەر
دەباغ دەربڕیوە لەگەڵ هێزە دیاریكراوەكاندا بەشداری راپەڕین و رزگاركردنی شاری
دهۆك بكەن .

هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

