بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:22 AM - 2025-03-12
ئاژانسەکان
راپەڕین
له‌دوای چه‌ندین رۆژ له‌به‌رده‌وامی راپه‌ڕین له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و راپەڕینی شاری هەولێر له‌ساڵی 1991 دا، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرقافڵەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بوو، قه‌زای بهردهڕەش و ئاکرێ راپه‌ڕی و دەڤەری بادینان لەدەستی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس رزگارکرا.
ئه‌مڕۆ ١٢-٣-٢٠٢٥ یادی ٣٤ ساڵه‌ی راپه‌ڕینی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه كه دوابه‌دوای شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه‌ش به‌رگه‌ی زوڵم و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژی رژێمی به‌عسی رووخاویان نه‌گرتوو راپه‌ڕین.
هاوکات راپەڕینی ئاکرێ بوو بە دەروازەی رزگارکردنی دەڤەری بادینان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیار و پلاندانه‌ری راپه‌ڕین بوو، چونكه پێش راپه‌ڕین له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جه‌بهه‌ی كوردستانی پێكهێنراو راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، له‌رێی رێكخستنه‌كانی ناوشاریشهوه ئاماده‌كاری ته‌واوی كرد بۆ راپه‌رین له سه‌عاتی سفرداو ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی كۆده‌كانی راپه‌ڕین بوو، بۆیه شانه‌چه‌كداره‌كان به كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكردو راپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

