ئاڵای كوردستان و قەڵغانی خۆڕاگریی بەخشرایە نوێنەری جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكان
کوردستان 02:27 PM - 2025-03-10
PUKMEDIA
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و نوێنەری جووتیارانی نا
سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی جووتیارانی كورد لە سنووری پارێزگای كەركووك كۆبووەوە و لەبەرامبەر خۆڕاگرییان بەرامبەر ئەو زوڵم و ستەمەی كە لێیان دەكرێت، رێزلێنانی پێبەخشین.
رۆژی دووشەممە ١٠/٣/٢٠٢٥ لە دیوانی دەستە، فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی دەستە پێشوازی لەنوێنەرانی جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكان لەسنووری كەركووك كردو لەگەڵیان كۆبووەوە.
پێش كۆبوونەوەكە، سەرۆكی دەستە وەك رێزلێنان ئاڵای پیرۆزی كوردستان و قەڵغانی رێزلێنانی بە نوێنەرانی جووتیاران بەخشی، بەرامبەر بەو هەڵوێست و خۆڕاگریی و ئەو زوڵم و نادادپەروەرییەی بەرامبەریان لەم لێدەكرێت.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە ئەنجوومەنێك لە نوێنەری هەموو جوتیارانی ناوچەكە پێكبهێنرێت، بۆئەوەی كێشەكان ببرێنە سەر مێزی گفتوگۆ لەبەغدا و لەوێوە هەوڵ بۆ چارەسەركردنیان بدرێت.
سەرۆكی دەستە لە كۆتاییدا دڵنیایی بە جووتیاران دا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە پاڵپشتی لە جووتیارانی سنوورەكە و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان دەكات بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییان و هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دەدات.
لەهەمان كاتدا جەختی لەوە كردەوە: "كە نابێت هیچ هێزو لایەنێكی سیاسیی كوردستانی بابەتەكە بۆ پرسی بانگەشەی هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی دەنگ بەكاربهێنێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

