لە کەرکوک فەوجێکی پۆلیس بۆ پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکان پێکدەهێنرێت
عیراق 01:06 PM - 2025-03-09
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
بۆ جێبەجێكردنی یاسای گەڕانەوەی زەویوزاری جووتیاران بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان لە کەرکوک فەوجێکی پۆلیس دروستدەکرێت و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی پارێزگاکەش رایدەگەیەنێت:" فەوجەکە لە 500 کەس پێکدێت و چیتر سوپا دەستوەردان لە کاروباری جوتیاراندا ناکات".
عەبدوڵڵا میروەیس سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک له لێدوانێكیدا به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەسەر داوای پارێزگاری كەركوك فەوجێكی پۆلیس بۆ پاراستنی زەویوزاری جووتیاران لە سەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە پێكدەهێنرێت".
" وەزارەتی ناوخۆی عیراق رەزامەندیی لەسەر پێکهێنانی فەوجەکە دەربڕیوە و ئێستاش بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك سەرقاڵی رێكخستنی میلاكە، کە لە 500 کەس پێکدێت"، عەبدوڵڵا میروەیس وایوت.
دەربارەی ئامانج لە پێکهێنانی فەوجەکە و ئەرکەکانی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند:" ئامانج لە پێکهێنانی بۆ ئەوەیە چیتر سوپا دەستوەردان لە كێشەی جووتیاراندا نەكات، هەروەها جێبەجێكردنی یاسای گەڕانەوەی زەویوزاری جووتیاران بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان، ئەركی سەرەكیی فەوجەکە دەبێت و راستەوخۆش فەرمان لە دادگا و ئیدارەی كەركوك وەردەگرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

