سەرۆکایەتی کۆمار: هەمیشە سلێمانی شاری سەربەستی و ئازادی بووە
کوردستان 12:25 PM - 2025-03-08
PUKMEDIA
لۆگۆی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق
سەرۆکایەتی کۆمار لەیادی راپەڕینی سلێمانیدا رایدەگەیەنێت:" روود لە رووحی پاکی شەهیدانی راپەرینی سلێمانی و هەموو شەهیدانی وڵاتەکەمان، سلێمانی هەموو کاتێک، شاری سەربەستی و ئازایەتی بووە".
سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یادی راپەڕینی سلێمانی، لەبروسکەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رایدەگەیەنێت:" بە بۆنەی یادکردنەوەی راپەڕینی خەڵکی سلێمانی لە ١٩٩١/٣/٧ ئازادکردنی شاری سلێمانی لەژێر دەستی رژێمی دیکتاتۆری بەعس ، دروود لە رووحی پاکی شەهیدانی راپەرینی سلێمانی و هەموو شەهیدانی وڵاتەکەمان، سلێمانی هەموو کاتێک، شاری سەربەستی و ئازایەتی بووە .
"ئازادبوونی سلێمانی پاش رانیەی دەروازەی راپەرین ،وەرچەرخانێک بوو بۆ ئازادبوونی تەواوی شارەکانی تری کوردستان" لەبروسکەکەدا هاتووە.
هەر لەبروسکەکەدا سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەوشداوە:" وەکو ئاشکرایە ئەمڕۆ گەلەکەمان بەهۆی سیستەمی دیموکراسییەوە، ژیانێکی ئازاد دەباتە سەر، گەلی کوردستان تێکۆشانی کردووە بۆ دروستکردنی وڵاتێکی دیموکراسی و دادپەروەر، داواکارین لە رۆڵەکانی گەلەکەمان یەکگرتوو بن و پارێزگاری لەسیستەمی دیموکراسی و فیدراڵی و ژیانی ئازادی وڵاتەکەمان بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

