رێبوار تەها زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدانی پۆلیسی كەركوك دابیندەكات
کوردستان 01:20 PM - 2025-03-06
نووسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەهاپارێزگاری كەركوك
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ كەسوكاری شەهیدی پۆلیسی كەركوك
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بەڵێنی بەكەسوكاری ئەو شەهیدانەی پۆلیسدا، كە لەئیدارەی پێشوودا زەویان پێدراوەو دواتر لێیان وەرگیراوەتەوە زەویان بۆ دابینبكات و مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، چاویكەوت بە 50 كەس لەكەسوكاری شەهیدی پۆلیسی كەركوك كەوت و لەدیدارەكەدا، پارێزگار گوێی لەداواكاری و گلەیی كەسوكاری ئەو شەهیدانە گرت و جەختیان كردەوە كە ئیدارەی پێشوو زەوی مافیانی خواردووە، بەشێوەیەك زەویان پێدراوە بەڵام دوای رۆژێك لێیان وەرگیراوەتەوەو بە خەڵكانی دیكە دراوە كە خاوەنی شەهیدیش نین.
لە بەرامبەردا پارێزگاری كەركوك، بەڵێنی پێدان كێشەكەیان چارەسەر بكات و بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی دووی راسپارد كە بە زوترین كات زەویان بۆ دابینبكرێت و مافیان بۆ بگەڕێتەوە.
لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ كەسوكاری ئەو شەهیدانە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، لەلێدوانێكیدا بۆ میدیاكان هەواڵێكی خۆشی رایگەیاندو وتی: "ئەو پۆلیسانەی لەساڵانی 2005-2006-2007 لەپێناوی ئاسایشی كەركوك و هاووڵاتیانی شارەكەدا شەهید بوون، زەویان پێدەدرێت و دڵنیایش دەدەم بەكەسوكاری سەرجەم شەهیدان لەداهاتوودا زەویان پێدەدەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

