هونەرمەندێكی دیاری دهۆك پەیوەندی بەڕیزەكانی یەكێتییەوە كرد
ی ن ک 08:43 PM - 2025-03-03
PUKMEDIA
ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەواو موەفەق گۆران هونەرمەندی دیاری دهۆك
موەفەق گۆران هونەرمەندی دیاری پارێزگای دهۆك پەیوەندی بەرێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كورستانەوە كردو بەڵێنیدا هەوڵی سەرخستنی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بدەن.
ئەمڕۆ دوو شەمە ٣ی ئادار ٢٠٢٥ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پێشوازی لە موەفەق گۆران هونەرمەندی دیاری پارێزگای دهۆك و عەشیرەتی گۆران كرد، كە پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە.
لە دیدارێكدا كە ئەبو سەعید گۆران ئامادەی بوو ئاراس محەمەد ئاغا بەخێرھاتنی گەرمی كردن و رایگەیاند: "یەكێتی ھەمیشە ماڵی گەورەیەو دەرگای بۆ هەموو چین و توێژی كۆمەڵگا واڵایە، حزبەكەی سەرۆك مام جەلال خۆی بەخزمەتكاری ھەموو ھاونیشتیمانیان دەزانێت و هەمووكات پاڵپشت و پشتیوانی هونەرو هونەرمەندان بووە، چونكە ئەوانیش بە هونەری خۆیان خزمەت دەگەیەنن، وەك یەكێتی ھەرچی پێویست بێت درێغی ناكەین.
لەلایەن خۆیەوە هونەرمەند موەفەق گۆران بەڵێنی دووپاتكردەوە كە لە رێزەكانی یەكێتی كاربكەن و هەوڵی سەرخستنی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بدەن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

