پارێزگاری کەرکوک داوای تەوتینکردنی مووچەی پێنج هەزار مووچەخۆر دەکات

کوردستان 02:13 PM - 2025-03-03
رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك PUKMEDIA

رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك

كەركوك

پارێزگاری کەرکوک بە نووسراوێک، داوای گواستنەوەی راژەو تەوتینکردنی مووچەی پێنج هەزار مامۆستاو فەرمانبەری خوێندنی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک بۆ سەر حکومەتی عيراقی دەکات.

لەنووسراوێکی رەسمیدا کە رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە 27ـی شوباتی 2025 ئیمزای کردووە، داواى گواستنەوەی راژەی پێنج هەزار مامۆستاو فەرمانبەری خوێندنی کوردی لەکەرتی پەروەردەی شارەکە لەسەر راژەى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆسەر حکومەتی عيراق دەکات.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئیمزای پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەرى خوێندنی کوردی هاوپێچ کراوەو ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی عيراق کراوەو داوای گرتنەبەری رێکار دەکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە دەوامیان لەپارێزگای کەرکوکەو داوادەکەن مووچەکانیان لەیەکێک لەبانکەکانی رافیدەین و رەشید تەوتین بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە