لە ساڵڕۆژی راپەرینە مەزنەکە دا لە هەرێم پشوو دەبێت

کوردستان 12:23 PM - 2025-03-01
پشوو PUKMEDIA

پشوو

راپەرین

رۆژی چوارشەممە 5/3/2025 ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردە، کە لە ساڵی 1991 لە دژی رژێمی دیکتاتۆری عیراق راپەڕی، بەو بۆنەیەشەوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی رەسمی.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" رۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی 1991ه‌وه‌ پشوی رەسمی ده‌بێت" و لەخشتەی  پشوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمییشدا رۆژی ئەو بۆنەیە بە پشوو دیاریکراوە.

له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌و رۆژه‌ به‌یاسا كراوه‌ته‌ پشوو، هاوکات له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌.

لە 5ی  ئاداری   ساڵی 1991ی گەلی کوردستان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە راپەڕینی دژی رژێمی بەعس دەستپێکرد و لە  تا 20ی ئادار تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان رزگار کران، کە ئەندازیاری راپەرین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بە پشتیوانی هیزەکانی نێو بەرەی کوردستانی، باشووری کوردستان لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری پاککرایەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە