دژەتیرۆر ژمارەیەک تیرۆرست دەستگیردەکات
کوردستان 09:05 PM - 2025-02-26
PUKMEDIA
لۆگۆی دژە تیرۆر
لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و سەربازی
ورددا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هاوپەیمانان توانییان ژمارەیەک چەکداری
داعش دەستگیر بکەن کە پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی پێشووی بەناو ویلایەتی بەغدادی
دەوڵەتی ئیسلامی هەبووە.
لەراگەیەنراوێکدا
کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاندووە:" تیرۆرستە دەستگیرکراوەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان
لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسە سەربازییەکانی داعش هەبووە و پلانیان داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی
کردەوەی تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای کەرکوک پاش رووخانی ڕژێمی سوریا".
" تۆمەتبارەکان پێشتر ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی
داعش بوون و پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی داعش هەبووە و بەشداربوون
لە پلاندانان بۆ هێرشی چەکداری لە ناوچەکە"، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە.
هەر
لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:"توانرا بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و بێ هیچ
زیانێک ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام بدرێت و تۆمەتبارەکان دەستگیر بکرێن، پاشان تۆمەتبارەکان
ڕادەستی دادگای تایبەتمەند کران بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و وەرگرتنی سزای یاسایی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

