قوباد تاڵەبانی: بەكارهێنانی سوپا لەدژی كورد هەنگاوێكی مەترسیدارە
کوردستان 08:27 PM - 2025-02-17
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەسەر دەستوەردانەكانی سوپای عیراق هاتە دەنگ و دەڵێت: "بەپێچەوانەی دەستورو یاسا سوپا بەكاردەهێنرێت لەدژی خاوەنە رەسەنەكانی زەویوزاری سەرگەڕان و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێكی مەترسیدارەو داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە"، دەشڵێت: "بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەكەین و بە هاوكاری هەموو لایەنەكان لە كەركوك هەوڵی چارەسەركردنی یەكجاری ئەم كێشەیە دەدەین".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت: "هێشتا مانگێك بەسەر پەسندكردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕ نەبووە كەچی پێچەوانەی دەستور و یاسا سوپا بەكاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەكانی زەویوزاری سەرگەڕان".
راشیدەگەیەنێت: "ئێمە هەمیشە كارمان كردوەو هاندەربووین بۆ بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیان لە كەركوك، بەكارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێكی مەترسیدارەو بەردەوامیی پێشێلكاری لەم چەشنە داهاتووی پێكەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە".
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: "بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەكەین و بە هاوكاری هەموو لایەنەكان لە كەركوك هەوڵی چارەسەركردنی یەكجاری ئەم كێشەیە دەدەین و پێداگری دەكەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیكاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەكارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی كورد".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

