قوباد تاڵەبانی: ئیدارەی نوێی كەركوك هەڵەكانی پێشوو دووبارە ناكاتەوە
کوردستان 01:39 PM - 2025-02-06
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لە میانەی سەردانێكدا بۆ كەركوك بە جیا لەگەڵ رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبووەوە.
لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنج شەمە(6/2/2025) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆكوەزیران پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی نوێی كەركوك و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دووپات كردەوە و دەستخۆشی لە پارێزگار و ئیدارەی نوێی كەركوك كرد كە لە ماوەیەكی كورتدا توانیویانە هەنگاوی زۆر گرنگ بنێن لە خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك وەك پاككردنەوەی كۆڵان و شەقامەكان و دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە دۆخی تایبەتی كەركوك و وتەی سەرۆك مام جەلالی بیرهێنایەوە كە هەمیشە كەركوكی وەك شاری برایەتی پێناسە دەكرد و رایگەیاند ئەم ئیدارە نوێیەی كەركوك خۆشبەختانە هەڵەی ئیدارەكانی پێشوو دووپات ناكاتەوە و هەوڵی بەهێزكردنی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان دەدات و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو كەركوكییەكان دەكات. هەر لەم چوارچێوەیەدا داوایكرد ئیدارە نوێی كەركوك رۆژ لە دوای رۆژ بە هەنگاوەكانی لە خزمەتكردنی بێ جیاوازیی هاوڵاتییان زیاتر بیسەلمێنێت كە بە كردار حكومەتی هاوڵاتییانە.
جێگری سەرۆك وەزیران باسی لەوەشكرد كە بەداخەوە لە چەند ساڵی رابردوودا بە هۆكاری جۆراوجۆر وەك پێویست خزمەتی كەركوك نەكراوە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لە شارەكە جێبەجێ نەكراوە. جەختیشی كردەوە كە ئەم ئیدارە نوێیەی كەركوك پێویستە هانی وەبەرهێنەران بدات و ئاسانكارییان بۆ بكات بۆ وەبەرهێنان لە شارەكەدا و هەروەها هەوڵ بدات گرنگی بە سەوزكردن و باشتركردنی دۆخی ژینگەی كەركوك بدات و پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتریش لە شارەكەدا جێبەجێ بكات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا داوایكرد حكومەتی فیدرال لەرووی دابینكردنی بودجەی پێویستەوە هاوكاری ئیدارەی نوێی كەركوك بكات.
لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە بە فەرمی دانی نا بە ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی نوێی كەركوكدا. لەم بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایكرد ئەو لایەنانەی كە تا ئێستا بایكۆتی پڕۆسەكەیان كردوە، بگەڕێنەوە بۆ ناو ئەنجومەنی پارێزگا و دەنگی ئەو هاوڵاتییانە بگەیەنن كە لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگیان پێداون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

