فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەدات
کوردستان 11:09 AM - 2025-01-23
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و پەیکەری عومەری خاوەر
تائێستا 74 خێزانی هەڵەبجە لەچاوەڕوانی گەڕاندنەوەی منداڵە ونبووەكانیاندان كەژمارەیان 211 منداڵەو ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: "لەسەر داوای ئێمە وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان دەچێتە وڵاتی ئێران و هەوڵی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەدات".
چڕۆ حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داوای ئێمە بە ئامادەبوونی دەزگای شەهیدانی عیراق، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان، كونسوڵگەری ئێران، لەبارەی پرسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە كۆبوونەوە".
"ئەو پرسەم لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش وروژاندووەو بەدواداچوون بۆ منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەكەین، بۆ ئەمەش وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان دەچێتە وڵاتی ئێران و هەوڵی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەدات" چڕۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
راشیگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارانەی كۆمانكردوونەتەوە، لەئێستادا 74 خێزانی هەڵەبجە منداڵەكانیان ونبووە، كەژمارەیان 211 منداڵەو بەهۆی كارەساتی 16ی 3ی 1988 ەوە روویان لەوڵاتی ئێران كردووە، هاوكات لەو ژمارەیەش چەند منداڵێك بەزۆر براونەتە شارەكانی باشوری عیراق".
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی: "فراكسیۆنەكەمان هەموو ساڵێك لەیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا خزمەتێك بەهەڵەبجەییەكان دەگەیەنێت، وەك چۆن ساڵی رابردوو بڕی زیاتر لە یەك ملیار دینارمان بۆ پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە تەرخانكرد، بۆ ئەمساڵیش لەویادەدا دەمانەوێت مژدەی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكان بەهەڵەبجەییەكان بدەین".
ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە، بەچەكی كیمیایی هێرشكرایە سەر شاری هەڵەبجەو بەوهۆیەوە پێنج هەزار كەس لە منداڵ و ژن و پیاو و پیر و گەنج شەهیدبوو و ژمارەیەكی زۆر خێزان ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون، هاوكات ژمارەیەك منداڵیش كە دایك و باوكیان لەڕووداوەكەدا لەناوچوون، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە رزگاركران و گەیەندرانە نەخۆشخانەكانی ئێران، لەئێستاشدا بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی وەفدیێكی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق رێوشوێنی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجەیان دەستپێكردووە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی ئێران دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

