پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئیمزای پەرلەمانتاران کۆدەکاتەوە
کوردستان 07:35 PM - 2025-01-22
PUKMEDIA
هەڵەبجە
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئیمزای پەرلەمانتاران کۆدەکاتەوە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی رایگەیاند: “ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دەنگدانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عیراقەوە".
" لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵمانداوە زیاتر لە 100 ئیمزا کۆبکەینەوەو بەردەوامیشین و گەشبینین، کە دەنگدان بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە". چرۆ حەمە شەریف وادەڵێت.
ساڵی ڕابردوو پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوەو توانرا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت و لەئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆئەوەی خوێندنەوەی کۆتایی بۆ بکرێت و بەڕەسمی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە هەڵەبجە وەک پارێزگا بناسێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

