قوباد تاڵەبانی: بەشانازییە دەگەڕێمەوە بۆ كەركوك
کوردستان 07:22 PM - 2024-11-19
ئەژی عومەر
كەركوك
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: "لەم سەرژمێرییە وەك ئەركی نیشتمانی با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕینداوەكانن بگەڕێینەوە زێدی رەسەنایەتییان و بەندەش وەك هاوڵاتییەك ئەو ئەركە بەجێدێنم و بەشانازییەوە لەكەركوك دەبم".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێرییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان، بەشێكی دانەبڕاون لەجەستەی نیشتمانمان. لەم سەرژمێرییە وەك ئەركی نیشتمانی با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕینداوەكانن بگەڕێینەوە زێدی رەسەنایەتییان و بەشدار بن لەم پڕۆسەیە".
راشیگەیاند: "بەندەش كە نفوسم لەسەر كەركوكە وەك هاوڵاتییەك ئەو ئەركە بەجێدێنم و بەشانازییەوە لەكەركوك دەبم".
سبەینێ 2024-11-20 پرۆسەی سهرژمێری گشتی له عیراق و ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، کە نزیکەی 40 ساڵە لە عیراق بەگشتی ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەکانی عیراق و هەرێم تا سەعات 12:00شەوی 21لەسەر 22ی11 رادەگەیەنرێت و پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنی بژمێرەکاندا ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەکانیان بدەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

