د.ئەحمەد فاتیح: كوردەكان بەگەڕانەوەیان كوردستانیبوونی كەركوك دەسەلمێنن
کوردستان 10:27 AM - 2024-11-14
PUKMEDIA
د.ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كارلەسەر هاندانی كوردەكان دەكەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان لەپڕۆسەی سەرژمێری و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش رایگەیاند: "بۆ سەلماندنی كوردستانیبوونی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان گەڕانەوەی كوردەكان بۆ زێدی خۆیان و خۆتۆماركردن لەسەرژمێریدا گرنگە".
د.ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "گەڕانەوەی كوردەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان لەوادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری زۆر گرنگە، بۆ سەلماندنی كوردستانیبوونی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان".
"ئێمە وەك ئەندامانی ئەنجومەن و لەمەڵبەندی كەركوكیش بانگەوازمان كردووەو خەڵكمان هانداوە لەڕۆژانی ئەنجامدانی سەرژمێریدا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لەكەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بەردەوام كار لەسەر هاندانی كوردەكان دەكەین"، د، ئەحمەد فاتیح وای وت.
بڕیارە رۆژی 20 ی 11ی 2024، سەرژمێریی گشتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش 120 هەزار سەرژمێركار لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەشدار دەبن لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و وەڵامی زیاتر لە 70 پرسیار لەو خێزانانە وەردەگرن كەسەردانیان دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

