دادگای فیدراڵی سكاڵاكانی سەر پارێزگاری كەركوك رەتدەكاتەوە
کوردستان 03:55 PM - 2024-11-06
PUKMEDIA
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق پێنج سكاڵای عەرەب و توركمانی لەسەر پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رەتكردەوە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، ئەمڕۆ دادگاكە هەر پێنج سكاڵاكەی كەلەلایەن راكان جبوری و حەسەن تۆران و سەوسەن عەبدولواحیدەوە تۆماركراون، رەتكردەوە كەلەسەر دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هۆتێل رەشید بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارو پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆماریان كردبوو.
هاوكات دوو سكاڵاشیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی كۆماری ژمارە 83 ی 13-8-2024، تایبەت بە دانانی رێبوار تەها بە پارێزگاری كەركوك تۆماریان كردبوو.
ئەمەش لەكاتێكدایە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 13 ئەندام پێكهاتووەو كوردو عەرەب و توركمان و مەسیحی تێیدا بەشدارن.
رۆژی 10ـی 8ـی 2024، لەهۆتێل رەشید لەبەغدا، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها سەرۆكی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لەپشكی كورد وەك پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا، هەروەها محەمەد حافز لەپشكی عەرەب بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

