خاتوو شاناز بەشداری كۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان دەكات
عیراق 05:04 PM - 2024-10-30
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
خانمی یەکەم ئامادەی چالاکییەکانی کردنەوەی کۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان دەبێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق رۆژی 30-10- 2024، بەشداری لەچالاكییەكانی كردنەوەی كۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان لەیادی 30 ساڵەیدا كرد، كە بە دروشمی (خێزان و ئاڕاستە گەورەو سەردەمیانەكان) لەهۆڵی شانۆی مەیاسە لەدەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو.
لەمیانی كردنەوەی كۆنگرەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر بۆ پەروەردە و زانست و پەرەپێدانی كۆمەڵگە، خاوەنشكۆ شێخە موزا بنت ناسر وتەیەكی پێشكەشكرد، كەئاڕاستەی خانمانی یەكەم و سەرۆك و كەسانی خاوەن بڕیارو رێكخراوە پەیوەندیدارەكانی كرد لەوڵاتانی جیهان و تێیدا گرنگی خێزان و دوارۆژی دووپاتكردەوە بەوپێیەی بەردی بناغەی بنیاتنانی كۆمەڵگەو ئەو ئاڵنگارییانەیە كەڕووبەڕووی دەبێتەوە، هاوكات رێورەسمی كردنەوەی كۆنگرەكە دەستپێشخەرییەكان و راسپاردەكانی پانێڵی تایبەت بەگەنجانی لەخۆگرت كەرۆژێك بەر لەدەستپێكی كۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ خێزان سازكرابوو.
هەر لەپەراوێزی كۆنگرەكەشدا لەدەوحە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ژمارەیەك دیدارو گفتوگۆی لەگەڵ خانمانی یەكەم و شارەزایانی تری بەشداری كۆنگرەكە ئەنجامدا، كەتێیدا تاوتوێی سیاسەت و ستراتیژە نیشتمانییەكانی كرد كەئامادەكراوە بۆ خزمەتی خێزان و شێوازی پارێزگاریكردن لە خێزان لەپێناو بنیاتنانی كۆمەڵگەی سەركەوتوو لەجیهانێكی باشتردا كەئارامی و سەقامگیری تێدا فەراهەم ببێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

