پارێزگاری كەركوك: گەشتوگوزار دەبوژێنینەوە
کوردستان 02:20 PM - 2024-10-27
پەڕەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك
پارێزگاری كەركوك رێگەی كەركوك - بەنداوی خاسەی كردەوە
پارێزگاری كەركوك بەڕەسمی پڕۆژەی رێگەی سەرەكی كەركوك - بەنداوی خاسەی لەباكووری شاری كەركوك كردەوەو رایگەیاند: "كەرتی گەشتوگوزار لەشارەكە دەبوژێنینەوە".
ئەمڕۆ 27-10-2024، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەكاتی كردنەوەی پڕۆژەی رێگەی سەرەكی كەركوك - بەنداوی خاسەی لەوتەیەكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: "ئەم رێگەیە كە درێژییەكەی شەش هەزارو 750 مەترە، پڕۆژەیەكی ستراتیژی گرنگە كە دەبێتە مایەی بوژاندنەوەی گەشتوگوزارو راكێشانی سەرنجی هاووڵاتیانی كەركوك و هاندانی وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەشتیاری لە زەوییە بەكارنەهاتووەكانیدا بكەنەوە، بە شێوەیەك كە سیمایەكی جوان بەشارەكە ببەخشێت و گەشتیاران بۆ لای خۆی رابكێشێت".
راشیگەیاند: "بەنداوی خاسە یەكێكە لەكارەكانی د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق كەئەوكاتە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو بوو، بەنداوەكە گرنگییەكی زۆری هەیە چونكە لەوەرزی زستاندا ئاوی باراناو كۆدەكاتەوەو لەوەرزی هاوینیشدا دانیشتووانی كەركوك سوودی لێدەبینن، جگە لەوەی رێگەكەش كارئاسانی بۆ هاتووچۆ دەكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

