زیاتر لە 180 ئاوارە گەڕانەوە بۆ شەنگال

کوردستان 01:00 PM - 2024-10-25
گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق

گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان

دهۆک

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: " 181 ئاوارەی دیکە كامپی ئاوارەکانی شێخان لەدهۆك گەڕانەوە بۆ  شەنگال و تێکرا 724 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجدەکرێت".

بەگویرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت: "ئەو 181 ئاوارەیە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتی عیراقە بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان". 

هەر خێزانێکی ئاوارە کە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بڕی 4 ملیۆن دیناری بەچەکی بانکی پێدەدرێت لەگەڵ پارچە زەوییەک و هاوکاریکردن و دابینکردنی پێداویستەکان، بەوپێیەش بڕی 724 ملیۆن دینار بۆ ئەو 181 ئاوارەیەی شەنگال خەرجدەکرێت. 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە