والی عیراق و هەشت سەركردەی تیرۆرست كوژران
عیراق 02:49 PM - 2024-10-22
ئاژانسەكان
ئۆپراسیۆن لەزنجیرە چیای حەمرین لەباشوری كەركوك
والی عیراق و هەشت سەركردەی دیكەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ئۆپراسیۆنێكدا لەزنجیرە چیای حەمرین كوژران.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی X كوژرانی "والی عیراق" و هەشت گەورە سەركردەی دیكەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لەزنجیرە چیای حەمرین، لەباشوری كەركوك راگەیاند.
سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەو بەرپرسانەی داعش لەنێو حەشارگەیەكی زنجیرەچیای حەمرین خۆیان حەشاردابوو "لەئۆپەراسیۆنێكی ناوازەو قارەمانانەی دژەتیرۆرو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیو لەژێر چاودێری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا" كوژراون".
سودانی لەڕاگەیەندراوەكەیدا دوپاتیكردوەتەوە، "هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان لەعیراقدا نییەو تا حەشارگەكانیان بەدوایاندا دەڕۆینو لەناویان دەبەین، تائەوكاتەی خاكی عیراق پاكدەبێتەوە".
PUKMEDIA
دەقی راگەیەندراوەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق:
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

