هەڵەبجە بەرزترین رێژەی دەنگدانی تایبەت تۆماردەکات
کوردستان 02:54 PM - 2024-10-18
PUKMEDIA
دەنگدانی تایبەت
رێژەی دەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەڵەبجە گەیشتە 95٪، کەبەرزترین رێژەی دەنگدانە لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و پرۆسەکەش بە چاودێری نوێنەری لایەنە سیاسی و رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت.
لەکۆی 952 کەس کە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە لەهەڵەبجە، تائێستا 909 کەس دەنگی داوەو تەنها 43 کەس ماوە دەنگبدەن و بەگوێرەی زانیارییەکانی نوێنەری یەکێتی لەناوەندی دەنگدانی بورهان لە هەڵەبجە کە بە PUKMEDIA ی راگەیاند، رێژەی دەنگدان بەرزبوەتەوە بۆ 95٪ کە بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی هەر چوار بازنەکەی هەرێم.
نوێنەرەکەی یەکێتی راشیگەیاند: "تەنها 43 دەنگدەری تایبەت ماوە دەنگبدەن، پرۆسەکەش زۆر بەهێمنی و بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە و پرۆسەکەش بەئامادەبونی نوێنەری لایەنە سیاسی و رێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت".
بەیانی ئەمڕۆ 18-10-2024 سەعات 7 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تا سەعات 6ـی ئێوارە واتە بۆ ماوەی 11 سەعات پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

