سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
عیراق 10:24 AM - 2024-10-03
PUKMEDIA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر مەزاری مام
لە حەوتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلالدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە.
سودانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت: "رۆڵی سەرەكی و شەرەفمەندانەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە بیردێنینەوە لە خەباتی دژ بە ستەمكاری و دیكتاتۆرییەت بە درێژایی دەیان ساڵ، ھەروەك چۆن رۆڵی دیارو بەرچاوی بەبیردێنین شانبەشانی كەسایەتی و ھێز و لایەنە نیشتمانییەكانی عیراق، لەدامەزراندنی عیراقێكی دیموكراسی و فیدراڵی و دەستووریدا".
سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "مام جەلال كاریگەرییەكی زۆرو جێپەنجەیەكی روونی ھەبوو لەبەھێزكردنی ریزەكان و پتەوكردنی یەكگرتوویی نێوان رۆڵەكانی گەلەكەیان لەھەموو مەزھەبەكان و چەسپاندنی چەمكەكانی پێشخستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی بەسەر ھەر بەرژەوەندییەكی حزبی یان كوتلەیی، ئەوەش ئەو رێبازەیە كە ئێمە تائێستا لەھەموو لایەنەكانی كاری سیاسی و بەرنامەی حكومەتدا سودی لێوەردەگرن، ئەمڕۆش دڵنەواییان ئەوەیە كە ئەو پرەنسیپ و بەھایانەی كە مام جەلال بەشداریكرد لە بەھێزكردنی، بوونەتە ھێمای عیراقێكی سەقامگیر و بەھێز و دەروازەیەك بۆ خزمەتكردنی گەلەكەیان لە ھەموو ناوچەكانی عیراق".
دەقی پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق...
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

