كۆمسیۆن رێنمایی بەكاندیدانی ژن دەدات

کوردستان 10:41 AM - 2024-09-26
کۆمسیۆن و پەرلەمانی کوردستان PUKMEDIA

کۆمسیۆن و پەرلەمانی کوردستان

هەڵبژاردن ژنان

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە وۆركشۆپێكدا، سەرجەم كاندیدە ژنەكان ئاشنا دەكات بە رێنماییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رێكارەكانی شێوازی دەنگدان و كۆتای ژنان و رێنماییەكانی بانگەشەو خەرجییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

د. ئەحلام جابری سەرۆكی تیمی پێگەیاندنی ژنان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق و ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەواندا رایگەیاند: "ئەم چالاكییە لەلایەن تیمی ژنانی كۆمسیۆنەوە بەڕێوەدەبرێت و لەپێش دەستپێكردنی هەموو پڕۆسەیەكی هەڵبژاردنەوە هەوڵی ئاشناكردنی كاندیدانی ژن دەدات بە پڕۆسەكە".

راشیگەیاند: "پێویستە ژنان خانمان ئاشنابن بە سیستم و یاسای هەڵبژاردن و رێككارەكانی دابەشكردنی كورسی و كۆتای ژنان و كۆتای پێكهاتەكان".

بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ١٧٢ كاندیدەوە كە ٦٢ كاندیدی ژنە بەشداری هەڵبژاردن دەكات كە دەكاتە زیاتر ٣٦% ئەمەش زیاترە لە رێژەی یاسایی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردندا.

(كۆتایی پێدەهێنین.) دروشمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ هەڵبژاردن و بەلیستی ١٢٩ كە بەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە