پارێزگاری كەركوك: خزمەتكردنی هاووڵاتیان ئەركی هەمووانە
کوردستان 12:28 PM - 2024-09-17
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری كەركوك
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، لەیلا ساڵح، مونعیم ئەحمەد عەباس
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت: "خەمخۆری و خزمەتكردنی هاووڵاتیان ئەركی هەمووانە، بۆ ئەومەبەستەش ئەنجومەنی پێكەوەژیانمان لەكەركوك پێكهێناوە تاوەكو بتوانین لەسەرجەم سێكتەرەكان خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەین".
ئەم وتانەی پارێزگاری كەركوك لەمیانی چاوپێكەوتنیدا هات لەگەڵ خاتوو لەیلا ساڵح بەڕێوەبەری لقی خۆراكی كەركوك و مونعیم ئەحمەد عەباس بەڕێوەبەری لقی دابینكردن لەكەركوك كەسەر بە دەزگاكانی وەزارەتی بازرگانییە.
هاوكات رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رێنماییدا بە چاودێری و خزمەتكردنی هاووڵاتیان بەتایبەتی لەڕێگەی ئەو دامەزراوە حكومیانەوە كەڕۆژانە مامەڵەی هاووڵاتیانی لێوە دەكرێت.
راشیگەیاند: "خەمخۆری و خزمەتكردنی هاووڵاتیان ئەركی هەمووانەو تەئكیدی كردەوە كە ئیدارەی كەركوك كاری لە پێشینەی دروستكردنی پێكەوەژیانە، بۆ ئەم مەبەستەش لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە هەموو سێكتەرەكان بەهاووڵاتیان ئەنجومەنی پێكەوەژیان لە كەركوك پێكهێنراوەو بەشەو و رۆژ كاردەكەن بۆ دانانی بناغەكانی پەرەپێدانی كاری حكومی لەسەرجەم دامودەزگاكانی پارێزگای كەركوك".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

