سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
عیراق 04:06 PM - 2024-09-11
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران بەزمانی كوردی پاراو لەكۆشكی بەغدا بەرۆژنامەنوسانی وت: "سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و لەسەر چەند پرسێكی سیاسی و كلتوری و فەرهەنگی و ئابوری گفتوگۆ دەكەن".
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لەدیوانی سەرۆكایەتی كۆمار وەریگرتووە، لەمیانی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەزمانی كوردی گفتۆگۆیان كردووە.
لەوبارەیەوە هاوڕێ تۆفیق راوێژكاری سەرۆككۆماری عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرۆككۆماری عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لەدانیشتنی دوو قۆڵی نێوانیان بەزمانی كوردی قسەیان كرد".
بەپێی بەدواداچوونی رۆژنامەوانی PUKMEDIA، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لەدایكبووی 10ی ئابی 1944ی سلێمانییەو مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران لە 29ـی ئەیلوولی 1954 لە مەهاباد لەدایكبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

