پارێزگاری كەركوك: كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان دەكەین
کوردستان 10:02 AM - 2024-09-03
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و سەعد ئەمین، سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان
پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت: "كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكەین".
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەعد ئەمین، سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان كۆبووەوەو لە دیدارەكەدا پرسی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان ئیدارەی كەركوك و سندوقەكە تاوتوێكران بە پشتبەستن بەو داواكارییانەی پارێزگاری كەركوك خستنیەڕوو.
پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەگرنگی پاڵپشتیكردنی كەركوك و پڕۆسەی گێڕانەوەی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و كەمكردنەوەی ئازارەكانیان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانیان كرد، بەشێوەیەك كە پشتگیری لەپلان و كارە لەپیشینەكانی ئیدارە بكات لەخزمەتكردنی سەرجەم هاووڵاتییانی كەركوك لەسەرتاسەری قەزاو ناحیەكان و سەنتەری شاری كەركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

