شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: پارێزگاری كەركوك پارێزەری یاسا دەبێت
کوردستان 01:47 PM - 2024-08-15
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێبوار تەها دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری كەركوك.
لەپەیامەكەیدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كە كۆپیەكی بۆ PUKMEDIA نێدراوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "دانانی پارێزگاری نوێی كەركوك، دەستكەوتێكی گرنگە بۆ مەسەلەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك و هاوسەنگی سیاسی و ئیداریی لە پارێزگاكە".
ئەوەشی خشتوەتەڕوو: "دڵنیاین لەوەی كە پارێزگار پارێزەری راگرتن و جێبەجێكردنی یاسا دەبێت لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێكهاتەكان و بۆ بەرەوپێشبردنی پارێزگاكە لە قۆناغەكانی ئایندەدا".
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت: "هیوادارین بەدەستبەكاربوونی پارێزگار قۆناغێكی نوێ لە خزمەت و ئاوەدانی لە كەركوك دەستپێبكات و بتوانرێت شوێنەواری فەرامۆشكردنی ئیرادەی راستەقینەی كەركوكییەكان نەهێڵدرێت، بێگومان هەر ئەوەشتان لێ چاوەڕوان دەكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

