فەهمی بورهان: كۆتایی بە دیاردەی خۆسەپاندن لەكەركوك بهێنرێت
کوردستان 08:46 PM - 2024-08-11
PUKMEDIA
فەهمی بورهان
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: "پێویستە لە كەركوك ئیستحقاق و بەركەوتەی هەڵبژاردن نادیدە نەگیرێت و كۆتایی بە دیاردەی خۆسەپاندن و فەرامۆشكردنی پێكهاتەكان بهێنرێت، هاوكات پەراوێز نەخستنی لایەنەكان هەنگاوی داهاتووبێت".
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە بارەی ئێستای كەركوكەوە رایگەیاند: "ئێستا كاتی ئەوەیە دوونیایەكی جیاوازتر نیشان بدرێت و جیاكاری و وتاری زبر ببنە بەشێك لە ڕابردوو، دەستپێكردنی گفتوگۆی هاوبەشی كوردی لەلایەك و كوردی و توركمانی عەرەبی لەلایەكی تر سەرەتای كۆتای هێنان ئەبێت بە دیاردەی خۆسەپاندن و فەرامۆشكردنی پێكهاتەكان".
راشیگەیاند: "گەشەپێدان و برایەتی وپێكەوە ژیان و پەراوێز نەخستنی هیچ پێكهاتەیەك وەك ئەوەی دژ بە كورد كرا دوای 2017 بنەمای هەنگاوەكانی داهاتووبێت و ئیستحقاق و بەركەوتەی هەڵبژاردن نادیدە نەگیرێت، ململانێ حیزبی جگەلەوەی زیانی گەورە لە نەتەوەكەمان ئەدات پێچەوانەی ئەو بنەمایانەشە كە شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی گەلەكەمان لە خوێن و قوربانی پێشكەشی كەركوكیان كردووە، بۆیە دوور لە بیری تەسكی حیزبایەتی پیرۆزبێت لە كەركوكێكان، بە ئومێدەوە چاوەڕێن بەڕێز (رێبوار تەها)پارێزگاری هەمووان بێت و هەمووانیش پشتیوانی بن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

