پێشوازی سەركەوتنی كەركوك لە سەرۆك بافڵ دەكرێت
کوردستان 04:34 PM - 2024-08-11
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی كورد و یەكێتی لە وەرگرتنەوەی پارێزگاری كەركوك بەدەستیانهێنا.
لەمیانی پێشوازییەكەدا، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی كرا كە سەرباری ململانێ و بەربەستەكانی ماوەی رابردوو، توانی بە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی خۆی ئەم پرسە نیشتمانییە لە بەرژەوەندیی كورد، تەبایی و پێكەوەژیانی كەركوك كۆتاییپێبهێنێت.
لەبەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی ئامادەبووانی كرد و رایگەیاند: "ئەم هەنگاوە مێژووییە سەركەوتنی ئیرادەی كەركوكییەكان بوو و ئیدارەی نوێی پارێزگاكەش بێگومان رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوان دەبێت".
وتیشی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەدات، دوور لە جیاوازیی نەتەوەیی و ئایینی، خزمەتی هەموولایەك دەكات و هەوڵەكانی لەپێناو خزمەتی گشتی و یەكڕیزیی نێوان هێز و لایەنەكاندا دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

