دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 09:56 PM - 2024-08-01
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر
لە درێژەی کار و چالاکییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە قەزای چەمچەماڵ تیرۆرستێک دەستگیردەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "لەقەزای چەمچەماڵ تیرۆرستێک دەستگیرکرا بەناوی (ل، ص، ع) لەدایکبووی ساڵی 1981 بە رەچەڵەک خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین-ە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو".
"ناوبراو
پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)،
توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG دەستگیربکرێت"، لەراگەیەندراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

