تیرۆرستێک دەستگیر کرا
کوردستان 10:01 PM - 2024-07-18
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت، کە تیرۆرستەکە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە هێزەکانی دژەتیرۆر رایانگەیاندووە:"لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ پاراستنی
ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەلامەتی سەروماڵی هاوڵاتیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی
هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو
دەستگیربکرێت"
"تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ا، هـ ، ع) لەدایکبووی ساڵی 1998 شارۆچکەی سەعدییە، ناوبراو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو"، لەراگەیەندراوەکەی دژە تیرۆردا هاتووە، کە پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، پاش ڕووخانی دوا پێگەی داعش لە عێراق ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەبەرگی کاری شوانکاریدا خۆی حەشارداوە، بەڵام نەیتوانی خۆی لە چاوی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بشارێتەوە و دەستگیرکرا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

