رۆژانی جەژن ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لەهەڵەبجە بوون
کوردستان 11:32 AM - 2024-06-20
PUKMEDIA
گەشتیارانی هەڵەبجە
لە چوار رۆژی جەژن دا 84 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت:" لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 84 ھەزار و 176 گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و 40 سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەش تۆمارکراوە".
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە دەڵێت: " لەو چوار رۆژەدا ھیچ ڕووداوێکی نەخوزراو تۆمارنەکراوە و پلانی جەژن و پێشوازی لە گەشتیاران سەرکەوتوبووە و لیژنەکانی پشکنین ٤٠ سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەیان تۆمارکردووە".
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA زۆربە گەشتیارەکان کە سەردانی هەرێم بەگشتی و پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە، لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری عیراق و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتوون و زۆرترین سەردانیش بۆ سەیرانگای ئەحمەدئاوا بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

