ئەندامانی (دووپشک) پەیوەندی بە هێزی دژەتیرۆرەوە دەکەن
کوردستان 08:21 PM - 2024-06-13
دژەتیرۆر
گروپی بەناو دووپشک
ئەمڕۆ پێنج شەممە 13 ی 6 ی 2024 زیاتر لە 60 چەک بەدەستی هێزی بەناو (دووپشک) لەلازار پەیوەندییان بە هێزەکانی دژەتیرۆر کوردستان_CTG، کرد.
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کەکۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایانگەیاندوە: "ئەندامانی هێزی بەناو دووپشک پەیوەندی بە هێزی دژەتیرۆرەوە دەکەن و لەلێدوانێکی میدیایدا رایدەگەیەنن، کە ماوەی زیاتر لە دووساڵە بەکاردەهێنرێن بۆ بەرژەوەندی کەسی و پاوانخوازی تایبەتی لالەزار و چەندین کاریان لەدەرەوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان پێ ئەنجامدراوە دژی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و ناوچەکە".
ئەوەش هاتووە: "ئەو چەکدارانە وەکخۆیان ئاماژەی بۆدەکەن لەلایەن (پارتی و پاراستن)ەوە، مووچەو بودجەیان بۆ دابینکراوەو فەرمانیان بۆ هاتووە کە ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزایی ئەم هێزە کە بەشێکی زۆریان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی یەکێتی نیشتیمانی بوون".
"ئەو پۆلە گەنجە خوێنگەرمە، وەک خۆیان روونیانکردوەتەوە هەموو جوڵەو ئاڕاستەکانیان لەلالەزار بە بڕیاری پاراستن بووە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بە چاوساغی ئەو تاقمە دەرکراو و داواکراوەی لە لالەزار کاردەکەن" ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆر وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

