جێگری سەرۆکی هەرێم: هێشتا بیری توندڕەویی مەترسییە
کوردستان 08:09 PM - 2024-06-05
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و جەنەڕاڵ مایک ئیکەر
رۆژی ٢٠٢٤/٦/٥ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ مایک ئیکەر لێپرسراوی گروپی ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانی نێودەڵەتیی دژ بە داعش و کۆڵۆنێڵ ماکنزی و وەفدێکی یاوەری کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەیان سەردانی جێگری سەرۆکی ههرێمی-یان کرد.
لەراگەیەنراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، هاتووە:"لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی هەرێم، سوپاس و ستایشی هێزەکانی ئەمهریکای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا کرد، جەختی لە گرنگی و هەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوەو پێیوایە تیرۆر و بیری توندڕەوی هێشتا مەترسیە بۆ سەر ناوچەکە، هەروەها پەیوەندی بەهێزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بە کلیلی چارەسەری کێشەکان زانی، هیوای خواست لەپێناوبەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتیمان، لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا کێشەکان کۆتای بێت".
وەفدەکەش سوپاسی هاوكاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و جەختیان لە بەردەوامی و برەودانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە لە پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان ڕوانی، لەپێناو ئارامیی و سەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەکە.
هەروەک جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە جەنەڕاڵ مایک ئیکەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

