دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات

کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19
پێشوازی دژەتیرۆر لە کەسوکاری ئەنفالکراوان راگەیاندنی دژە تیرۆر

پێشوازی دژەتیرۆر لە کەسوکاری ئەنفالکراوان

دژەتیرۆر

دژەتیرۆر بەوپەڕی شکۆ و ڕێزەوە پێشوازی لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات و رایدەگەیەنێت:"شەهیدانی کوردستان ناسمانە و شوناسیی نەتەوەییمانن".  

 

دەزگای دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رایگەیاندوە: "سەرباری پارێزگاری لە خاک و نیشتمان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەفسەران و پێشمەرگەکانی (لیوای مغاویر)سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە دەروازەی شاری کفری بەوپەڕی شکۆ و ڕێزەوە پێشوازیان لە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان کرد کە ماوەی دوو رۆژ لە نوگرە سەلمان مانەوە".

"شەهیدانی کوردستان ناسمانە و شوناسیی نەتەوەییمانن، دەست بە سنگەوە دەگرین لەئاست قوربانیدانیان، بەڵێندەدەین لە یادیان ناکەین"، لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆردا وا هاتووە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە