هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18
PUKMEDIA
دیمەنی کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ، ۱٨ ئایاری ۲۰۲٤، کۆبونەوەیەکی باڵا بە ئامادەبوونی لیوا رکن عومەر ساڵح حسن فەرماندەی گشتی هێزەکانی ۷۰ و وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆ و سەرخێڵ کەمال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لیوا رکن زاتیار حسین زوبێر یاریدەدەری ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ۷۰ و شاندێکی باڵای سەربازی سوپای عیراق بەسەرۆکایەتی لیوا رکن علي مشجل المالكي فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و ئامادەبونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بارەگای سەرەکی هێزەکانی ۷۰ بەڕێوەچوو.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر برەودانی زیاتر بە هەماهەنگی و کاری پێکەوەی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کرایەوە، ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی لە هەڕەشەی تیرۆرستان، هەروەها ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە مەبەستی کێوماڵ کردن و لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆرستانی داعش بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدایە و دەکەوێتە سنوری نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق.
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوون دەستگیر بکرێن و ڕادەستەی یاسای بکرێن پەیوەست بەو بابەتانەش هەردوولا پلان و بەرنامەی خۆیان خستەڕوو، هەروەها تێبینی و سەرنج و ڕاو بۆچونەکان لەنێوان ئامادەبوانی کۆبونەوەکە بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

