دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن

کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08
لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری دروست و وورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، شەوی 05-05-2024 بە فڕۆکەی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش ئەنجامدرا.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە هێزەکانی دژەتیرۆر رایگەیاندووە:" لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا تواندرا 3 تیرۆرست لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربکرێن".

"تیرۆرستانی دەستگیرکراو بەناوەکانی (ع،ه،ن) لەدایکبووی 1996، (ع،ا،ح) لەدایکبووی 2000، (م،ح،م) لەدایکبووی 1986 کە سەرجەمیان خەڵکی موسڵن و پێشینەی کاریان لەناو ڕێکخراوە تیرۆرستییەکاندا هەبووە و لە سنووری چەمچەماڵ نیشتەجێبوون، پاش دەستگیرکردنیان، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان"، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە.

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە