تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت

کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06
هێزەکانی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق PUKMEDIA

هێزەکانی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق

دژەتیرۆر

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، تیرۆرستێکی داواکراو لە سنوری حەویجە دەستگیرکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنووسی کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تیرۆریستەکە پێشینەی کاری لەناو  (داعش) دا هەبووە و لە سنوری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک نیشتەجێبووە.

 پێشتریش برایەکی بەناوی (ن،ئ،ع) لە ساڵی 2011-2015 لەناو  داعشدا وەک جوند بەشداربووە لە هێرشەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، کە دواجار لە ساڵی 2015 لە کەرکوک کوژرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە