دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات

کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02
 لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەسەرپەرشتی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بە هاوبەشی لەگەڵ فەوجی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و هێزی سواتی سەر بە پۆلیسی کەرکوک، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.

لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە،  بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاندووە:"تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (هـ.م.ص) لەدایکبووی ساڵی 1995ناوبراو ساڵی 2014 لە ڕێگەی بەرپرسی سەربازیی کەرتی ڕەشاد بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) داوە، پاشان لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە وەک شەڕکەرێک لە کەتیبەی (عثمان بن عفان) لە کەرتی ڕەشاد بەشداریکردووە لە چەندین شەڕدا دژی هێزە ئەمنییەکان".

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە