دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

کوردستان 09:20 PM - 2024-04-06
 لۆگۆی هێزەکانی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی هێزەکانی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش،  لە سنوری ڕانیە توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت.

لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، هێزەکانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانان رایانگەیاندووە:" تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (هـ، ح ، م) خەڵکی نەینەوا، پێشینەی کاری هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش و بە ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبووە، هاوکات پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە