دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

کوردستان 09:39 PM - 2024-03-30
 لۆگۆی هێزەکانی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی هێزەکانی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سنوری چەمچەماڵ، توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێیردراوە، دژە تیرۆر و هاوپەیمانان رایانگەیاندووە:" تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (أ،ي،م،ن) لەدایکبووی ساڵی 1972ی پارێزگای دیالە، پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو هەردوو ڕێکخراوی تیرۆرستیی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوو بە ماددەی 4ی تیرۆر، پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە